لە سنوری کەورکوک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە مۆڵگەکانی تیرۆرستان، ئەفسەرێک و سەربازێکی عیراق گیانیان لە دەستدا و سێ سەربازی تریش  بریندارن. 

ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی دژەتیرۆری عیراقەوە رایگەیاند، لە سنوری کەرکوک بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە  ئەفسەرێک و سەربازێک گیانیان لە دەستدا و سێ سەربازی تریش بریندارن.

ئاسۆ ئەحمەد رایگەیاند، روداوەکە  لە ناوچەی وادی زاغیتون لە نزیک گوندی ئەلئەواشر لە قەزای داقوقی سنوری کەرکوک بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی زانیارییەکان بۆمبەکە  بە  لیوای 42ـی فیرقەی 11ـی سوپای عیراق تەقیوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی  شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی مۆڵگەکانی تیرۆرستانیان کردوە، دواتر سوپای عیراق دەستیکردوە بە کێوماڵکردنی ئەو شوێنانە و بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.