کاتی هاتوچۆکردن لە مەرزی کێلێ لە سنوری قەزای پشدەر درێژدەکرێتەوە بۆ سەعات شەشی ئێوارە، بڕیارەکە لە رۆژی شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر و لەسەر داوای ئیدارەی قەزاکە کۆماری ئیسلامیی ئێران رەزامەندی دەربڕیوە، کە لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە کاتی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە لە سەعات چواری عەسر بۆ شەشی ئێوارە.

قائیمقامیەتی پشدەر دەڵێت؛ بەم بڕیارە نوێیە، پڕۆسەی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی کێلێدا زیاتر دەکات و بڕیارەکە بۆ تەواوی رۆژەکانە جگە لە رۆژی هەینی.