کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
بڵند
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ناوبەنا بەردەوام دەبێت و پلەکان گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچەکانی باکوور هەرێم.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمدەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەوییەکان و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێش بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:28 پلەی سیلیزی
گەرمیان:36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:18 پلەی سیلیزی



