وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نۆ مانگی رابردووی شوشتنی گورچیلەی لە سنوری هەولێر بڵاوکردەوە، 53 هەزار و 26 جار شوشتنی گورچیلە بۆ 830 نەخۆش ئەنجامدراوە.

وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، لە 1می کانوونی دووەم تا 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، کۆی گشتیی 53 هەزار و 26 جار پرۆسەی شوشتنی گورچیلە بۆ نزیکەی 830 نەخۆش بە شێوەیەکی بەردەوام و بێبەرانبەر لە سەنتەرە پزیشکییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها لە مانگی ئەیلولی 2026دا، پێنج هەزار و 840 جار شوشتنی گورچێلە ئەنجامدراوە.

نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بە ئەنجامدانی سێ هەزار و 151 سوستنی گورچێلە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەولێر بەدەستهێناوە  و بە رێژەی 54٪ پشکی سەرەکی بەرکەوتوە.

سەنتەری هەولێری رۆژئاوا، نەخۆشخانەی فێرکاری ئاشتی لە سۆران، سەنتەری کۆیە و چەند سەنتەرێکی تری شارۆچکەکان بە هەمانشیوە خزمەتگوزارییەکەیان پێشکەش بە نەخۆشان کردووە.