بانکی پێنجوێن مەرجی کۆتایی بۆ دابەشکردنی موچە بە شێوەی کاش رادەگەیەنێت و ئەو موچەخۆرانە ئاگادار دەکاتەوە کە بە کاش موچەکانیان وەردەگرن.

لە راگەیەندراوێکدا، بانکی پێنجوێن رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکگرتنەوەی بانکەکان و گواستنەوەی بانکی پێنجوێن بۆ ناو کۆمەڵگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ،  دابەشکردنی موچە بە کاش کۆتایی دێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو موچەخۆرانەی، کە موچەی ئەم مانگەیان بە شێوەی کاش وەردەگرن، پێویستە تا رۆژی پێنجشەممە سەردانی بانکی پێنجوێن بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.

جەختیشدەکاتەوە، کە دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە و بەسەرچونی وادەی دیاریکراو، پرۆسەی وەرگرتنی موچە لە بانکی پێنجوێن کۆتایی دێت و تەنها لە رێگەی بانکی باشماخەوە ئەنجام دەدرێت.