وەزارەتی خوێندنی باڵا: خولی 12ی پێداگۆجی لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە
سەوسەن سەید
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەنتەری راهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی، دەستپێکردنی خولی (12)ی راهێنانی پێداگۆجی راگەیاند.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرجەم ئەو خوازیارانەی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران دەتوانن لە رێکەوتی (2026/10/12) تاوەکو (2026/10/25) فۆرمی داواکاری بۆ بەشداریکردن پێشکەش بکەن.
بۆ ئەنجامدانی خۆتۆمارکردن و بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر لەبارەی مەرج و رێنماییەکانەوە، دەتوانیت سەردانی ئەم بەستەرە خوارەوە بکەیت:
https://pc.univsul.edu.iq/.../%d9%be%db%8e%d8%b4%da%a9.../



