نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی و پارتی رۆڵی یارمەتیدەریان هەبووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی
بڵند
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەوەی ئەو لە سەرۆک ئەردۆغان بینیویەتی؛ پرۆسەی ئاشتیی جدییە، بەڵام هەنگاوکان خاون و پێوستیان بە کاری زیاترە، ئاماژەی بەوەشکرد یەکێتی و پارتی رۆڵی یارمەتیدەریان هەبووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە دیداری مێری لە هەولێر، رایگەیاند پرۆسەی ئاشتیی لە باکور جدییە وهەردوولا جەخت لە جێبەجێکردنی پرۆسەکە دەکەنەوە.
سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی ئەو لە سەرۆک ئەردۆغان بینیویەتی؛ راستە هەنگاوەکان خاون، بەڵام پرۆسەی ئاشتیی جدییە و پێوستیان بە کاری زیاترە.
ئەوەشیخستەڕوو؛ لایکەم ماوەی دوو ساڵە دایکان جگەر سوتاونابن و رۆڵەکانیان ناکوژرێت و شەڕ وەستاوە.
لە بارەی رۆڵی هەرێمی کوردستانیشەوە، نێچیرڤان بارزانی وتی؛ یەکێتی و پارتی رۆڵی یارمەتیدەریان هەبووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی وهەر کارێک بە هەرێمی کوردستان بکرێت دەیکەن و کردوشیانە.
لەبارەی روشی رۆژئاواشەوە، سەرۆکی هەرێم دەڵێت؛ دەبێت ئەو مافانەی، کە بە کورد و پێکهاتەکانی تر دراوە لە دەستوردا جێگیر بکرێت، ئەوکات دەتوانن دڵنیابن لە پێکەوە ژیان.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی؛ ئەوەی لە رۆژئاوا كراوە تائێستا جێگەی دەستخۆشیە و سەرکەردە کوردەکان درێغیان نەکردوە و جەختیشیکردوە، " ئەحمەد شەرع هیچ عوقدەیەکی لەگەڵ کوردا نییە" و راستگۆیە لەگەڵ قەزیەی کورد لە سوریای نوێدا.



