قوباد تاڵەبانی لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق کۆبووەوە
ئوسامە ئەبوبەکر
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆیە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانی کۆیە و تەقتەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە 11ـی 10ـی 2026 بەڕێوەچوو، پاش گوێگرتن لە تێبینی و داواکارییەکان، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان هاوکاریان بێت لە چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بۆ ئەوەی باشتر بتوانن خزمەتی دانیشتووانی کۆیە و تەقتەق بکەن.
جێگری سەرۆک وەزیران داواشیکرد بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییاندا، زۆرترین کارئاسانییان پێشکەش بکەن، هەروەها ئامادەیی خۆشی دەربڕی هاوکاربێت لە هاندانی وەبەرهێنەران تا لە بوارە جیاوازەکاندا لە سنوورەکە کاری وەبەرهێنان بکەن.



