بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت بە هیچ شێوەیەک قووتی هاونیشتمانییان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت
محەمەد رزگار
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی نوێی فەرەنسا جەختی لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە و رایگەیاند، نابێت بە هیچ شێوەیەک قووتی هاونیشتمانییان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی فەرەنسا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە و هیوای خواست قۆناغی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە و رایگەیاند، نابێت بە هیچ شێوەیەک قووتی هاونیشتمانییان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.



