قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە
ئوسامە ئەبوبەکر
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
قوباد تاڵەبانی سەردانی کۆیەی کرد و بەردی بناغەی 'پارکی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە'ـی دانا و سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش نوێترین زانیاری بۆ کوردسات نیوز خستەڕوو.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئێمە بەشێکین لە عیراق و بەشێکیشین لە پێکهێنانی حکومەتەکەی، لە چەند رۆژی رابردوودا کاک بافڵ لە بەغداد بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا: گفتوگۆکان بەردەوامە و ئیشەڵا دەگەینە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت.



