قوباد تاڵەبانی دەڵێت؛ زیرەکیی دەستکرد تەنها هاوڕێیەك نییە، بەڵكو كەرەستەیەكی زۆر بەهێزە، كێشەكانت بۆ رووندەكاتەوە و چارەسەرت بۆ پێشنیاز دەكات، بەمەش رێگەی دوورت بۆ نزیك دەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە ئیڤێنتی فاوندەیشن هەب تایبەتە بە پێشبڕکێی زیرەکیی دەستکرد کە بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات بەڕێوەدەچێت وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، هێشتا مرۆڤ زاڵە بەسەر AI دا و من لە   AIی ناترسم و پێم وانییە AIی كۆتایی دنیا بێت، خۆم AIی بەكاردەهێنم و سودم لێ‌ وەرگرتووە، وای كردووە كاره كانی خێراتربێت، بەڵام دەبێت AIی بەرپرسیارانە بەكاربهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیرەكیی دەستكرد بەبێ‌ مرۆڤ بێسوودە، لەم ئیڤێنتەدا كۆمەڵێك گەنج بە بەرپرسیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەی ئای كردووە، هەربۆیە حكومەتی هەرێم پێویستی بە گەنج و داهێنانەكانیانە و ئێمەش لە هەركوێ‌ بین پشتیوانیان دەبین.