کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک نمەباران ببارێت و سبەینێش شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەی سنوریی رۆژهەڵاتی هەرێم سەر بە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور و باکوری رۆژئاوای هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، و ئەگەری هەیە لە دوای نیوەشەو بارانبارین لەو ناوچانەدا دەست پێبکات.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

پیرمام: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی