کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەری هەورەبروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان بە پچڕپچڕی هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە زۆربەی کاتەکان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان بە پچڕپچڕی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکە لاواز دەبێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .

کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سبەىنێ کەشوهەوا بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:31 پلەی سیلیزی

پیرمام: 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی