قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر فرۆشیارێک کاڵا و شتومەک گران بکات سزای دەدەین
بڵند
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قائیمقامەیتی سلێمانی لە رێگەی کوردسات نیوزیوە دڵنیای دەدات؛ ناهێڵن نرخی شتومەک بەرزبێتەوە، داواش دەکات هاووڵاتیان هاوکاریان بن.
دوای بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، ترسی بەرزبونەوەی نرخی شتومەک لای هاووڵاتیان دروست بوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دڵنیای دەدەن رێگری دەکەن لە بەرزبونەوەی نرخ.
بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەن و هەر ئەمڕۆش پسوڵەی سەرپێچیان بۆ چەند شوێنێک کردووە، کە نرخی کاڵاو شمەک و خواردەمەنیەکانیان بەرزکردوەتەوە.
بابان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر فرۆشیارێک گران فرۆشی بکات و نرخەکانی بەرزبکاتەوە سزای دەدەن، داواش لە هاووڵاتیان دەکەت، کە هاوکاریان بکەن و هەر فرۆشیارێک نرخی بەرزکردەوە ئاگاداریان بکەنەوە تا سزایان بدەن.



