پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دەستپێدەکات
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی "تۆفیق وەهبی بەگ" لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، سبەی پێنجشەممە سەعات 10ـی پێشنیوەڕۆ، بە کردەیی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ئاشکراشیکرد، کاری سەوزکردنی ئەم یەکتربڕە لەسەر رووبەری 43 هەزار مەتر دووجا، لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکار و بە سەرپەرشتی و چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە کاتێکدایە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "هەفتەی مام"دایە.



