لە هەولێر، زانکۆی سەلاحەدین ناوی تەواوی ئەو بەشانەی زانکۆکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە رێگەی فۆرمی راستەوخۆوە خوێندکاران و پێشکەشکاران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و وەربگیرێن.

د. سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، دەرچووانی پۆلی 12 دەتوانن لە سبەینێوە کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە، تا رێککەوتی 15ـی 10ـی 2026 سەردانی تۆماری ئەم کۆلێژانە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی راستەوخۆ.

هاوکات، راشیگەیاندووە، کۆلێژ و بەشەکان پێکهاتوون لە: 

  • کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - نمرەی قوتابی لە پۆلی 12 لە 60 کەمتر نەبێت
  • بەرهەمهێنان و دروستی ئاژەڵ
    زانست و تەکنەلۆجیای خۆراک
    پاراستنی رووەک
    بەروبوومی کێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکییەکان
    بەڕێوەبردنی خاك و ئاو
    دارستان
    ڕەزگەری و ئەندازەی پارکەکان
    تەندروستی و بەرهەمهێنانی ماسی
    گەشتوکاڵ
  • کۆلیژی زمان
  • بەشی فارسی - بە مەرجێک کۆنمرەی قوتابی لە 55 کەمتر نەبێت.
  • کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
    نمرەی قوتابی لە 55 کەمتر نەبێت.
  • به‌شى خوێندنى ئيسلامى
    به‌شى په‌روه‌رده‌ى ئايينى
    به‌شى گوتار و ڕاگه‌ياندنى ئايينى
  • کۆلێژی ئاداب - نمرەی قوتابی لە 55 کەمتر نەبێت.
  • بەشی شوێنەوار
    بەشی فەلسەفە