روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانییەوە
ساکۆ سمکۆ
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی بڕانی کارەباوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە رۆژانە هەندێك ماڵ كارەبایان دەكوژێتەوە
دەقی راگەیەنراوەکە:
هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە رۆژانە هەندێك ماڵ كارەبایان دەكوژێتەوە، بەهۆی یەكێك لەم حاڵەتانەی خوارەوەیە و خاڵ بە خاڵ روونیدەکەینەوە بۆ ئەوەی تووشی کارەبا بڕین نەبن:-
1- دوای دەرچوونی پسوڵەی مانگانە و دوای (50) رۆژ لە دابەزینی لە سيستمى (ئيندراو) و (ئی پسولە)، ئەگەر هاوبەشەكە پارەنەدات كارەباكەی دەكوژێتەوە، كە پارەكەی دا لە ماوەی (24) سەعاتدا كارەباكەی هەڵدەبێتەوە، له حاڵەتى هەڵنەبوونەوەی کارەباکەی پێویستە پەیوەندی بە ژمارە (1992) بكات و ئاگاداريان بكاتەوە كه پارەی کارەبای رادەستکردووە و کارەبای بۆ نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی راستەوەخۆ لەڕێگەی سیستمەکەوە کارەبای بۆ بگەڕێننەوە يان لەلایەن تیمی تایبەت سەردان دەكرێت و کارەبای بۆ هەڵدەکرێتەوە.
2- ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكیان هەیە و لینك نەكراوە، تیمێكی تایبەت سەردانیان دەكات بۆ (لینك) كردن، ئەگەر هاوبەشەكە لە ماڵ نەبوو (پسوڵەی ئاگاداری پێدەدرێت) و پێویستە پەیوەندی بە ژمارەی (1992) بكات و زانیارییەكان تۆماربكەن،بۆئەوەی توشی پچڕانی کارەبا نەبن؛ ئەگەریش لە کاتی سەردانی تیمەکان بۆ لینک کردن هاوكاری تیمەكان بن كارەبایان نابڕدرێت، بەپێچەوانەوەشەوە كارەبایان دەبڕدرێت.
3- ئەو شوێنانەی كە كارەبایان هەیە، بەڵام بە رەسمی هاوبەشیی كارەبایان نەكردوەتەوە، ئەمانەش كارەبایان دەكوژێتەوە تا ئەو كاتەی هاوبەشیی دەكەن و دواتر كارەبایان هەڵدەبێتەوە.
4- ئەو شوێنانەی كارەبایان (سواپە) و دواتر لینکی پێوەری زیرەکیان بۆ کراوە، واتە لەگەڵ ماڵی دراوسێیان تێكەڵاوبوون روویداوە و دوای سەردانیكردن كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت و كارەبایان هەڵدەبێتەوە.
هەروەها هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە تا ئيستا كارەبا بڕین له سه ر قەرز نییە، بەڵكو لەسەر پارەدانی مانگانەیە، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی ماوەی لێخۆشبوون كە لە 18ـی 10ـی 2026 كۆتایی دێت، قەرزی كۆن دەكرێت بە قیستی مانگانە و بە ئیجباری وەردەگیرێتەوە و هەمان ماوەی (50) رۆژی پارەدانی كارەبای مانگانەی بەسەردا جێبەجێدەكـرێت و كارەبای دەكوژێتەوە.
هەروەها هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە بەردەوام رۆژانە تا سەعات 12ی شەو تیمی تایبەت ئامادەیە بۆ هەڵكردنەوەی كارەبای ئەو ماڵانەی كە نەتوانراوە لە ماوەی (24) سەعاتدا هەڵبێتەوە.
هەروەها بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لە بڕینی کارەباکەت تکایە :-
1- مانگانە لەکاتی خۆیدا پێش ئەوەی کارەبات ببڕدرێت پارەی کارەباکەرەت بدە.
2- سەیری پسوڵەی کارەباکەت بکە، ئەگەر بە پێوەری کلاسیک پارەت بۆ دێتەوە و پێوەری زیرەکت هەیە، خۆت سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکە بۆ ئەوەی پێوەرەکەت بۆ لینک بکرێت.
3- ئەگەر کارەبات هەیە و هاوبەشیت نییە، پێش ئەوەی توشی کارەبا بڕام بیت، بەرەس،ی هاوبەشیی بکەرەوە بۆ ماڵ، دوکان، باخ یان هەر جۆرە پۆلێکە.
راگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی



