بڕیارە رۆژی چوارشەممە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە سەرۆک و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی سامانە سروشتییەکان و پێشمەرگە پێکهاتووە سەردانی بەغداد بکات.

ئامانجی سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکان و دەستەبەرکردنی شایستەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027.

لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکان ئامادەیی هەرێم بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەرکە دارایی و نەوتییەکانی تا هیچ بیانوویەک بۆ بڕین یان دواخستنی شایستەکان نەمێنێتەوە.

هەروەها مافی موچەخۆران و توێژەکان دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران پێشمەرگە ئاسایش خانەنشینان کەسوکاری شەهیدان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.

و هاوتاکردن و دوورخستنەوە لە خەرجیی راستەقینە جێگیرکردنی مافەکانی هەرێم بە شێوەیەکی یاسایی روون تا هاوتای پارێزگاکانی تری عیراق بن هەروەها دوورخستنەوەی موچە لە پێوەری خەرجیی راستەقینە و دانانی میکانیزمێکی راستەوخۆ بۆ ناردنی.