رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی نوخشە ناسیح، پرۆژەیەکی هاوکاریی بژێویی تاکەکەسی دەرفەتی کار بۆ 350 گەنجی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەرەخسێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێدا هاتووە؛ پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)ەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە؛ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان، راهێنانی پیشەیی و  دواترخستنەسەرکار.

هەروەها فراوانکردنی پڕۆژە ئابورییەکان و  دابینکردنی پارەی کاش بەرانبەر کار بۆ گەنجەکانی سنورەکە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، سەرەڕای سوودمەندبونی راستەوخۆی گەنجانی بێکار لەم دەرکەوتە، هاوکات چەندین سێکتەری خزمەتگوزاری لە سنورەکە، وەک کشتوکاڵ، پەروەردە و بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە بەرهەم و ئەنجامەکانی ئەم پڕۆژەیە سوودمند دەبن.

لای خۆیەوە، نوخشە ناسیحی پارێزگار سوپاس و  دەستخۆشی لە رێکخراوی (IOM) کرد لەپای بەردەوامی پاڵپشتییەکانیان بۆ رەخساندنی هەلی کار و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگاکەدا و داواشێ کرد بەردەوامبێت لەو هاوکاریی و پشتیوانییە.