ئەمڕۆ جەژنی جەمایە؛ پیرۆزترین جەژنی ئێزدییەکان
بڵند
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ جەژنی جەمایە و رۆژێکی تایبەتە لای ئێزدییەکان، کە یەکێکە لە هەرە جەژنە گرنگەکان و لە پەرستگای لالش بەڕێوەدەچێت و حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەهۆی گرنگی جەژنەکەوە، تەواوی ئێزدییەکان لە جیهان و دەورووبەری لەو حەوت رۆژەدا روو لە پەرستگای لالش دەکەن.
جەژنەکە حەوت رۆژ دەخایەنێت و لە شەشەم رۆژی مانگی 10وە دەستپێدەکات و چەندین رێوڕەسمی تایبەت لە جەژنەکەدا بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی دەستوری ئێزدییەکان، لە رۆژی یەکەمدا سەمای ئاینیی دەکرێت و رۆژانی داهاتوش خولانەوە بە دەوری مهزارهكانی پهرستگای لالش بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی دابونەریتی ئێزدییەکان؛ دەبێت هەموو ئەوانەى بەشدارى لەو رێوڕەسمە دەکەن، پێڵاوەکانیان دابنێن و بە بێ پێڵاو رێوڕەسمەکان ئەنجام بدەن، ئەم نەریتە تەنانەت میوانەکانیش دەگرێتەوە کە ئێزدیی نین.

