قائیمقامیەتی دەربەندیخان: هەر تانکییەکی ئاو تەوافەی نەبێت خاوەنەکەی سزا دەدرێت
بڵند
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاووڵاتیان و کاسبکاران ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە بە فێرۆچونی ئاو، پێویستە سەرجەم تانکییەکانی ئاو تەواوفیان هەبێت، بە پێجەوانەوە سزای دارایی بەدوادا دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی دەربەندیخان قەزای دەربەندیخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و هۆشداری دراوەتە هاووڵاتیان و کاسبکاران لەبەرەی بەستنی تەوافەی ئاو بۆ تانکییەکانی ئاو.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاندوە، پێویستە تا رۆژی 15ـی10ـی2026 سەرجەم تانکییەکانی ئاو تەواوفیان بۆ ببەسترێت و دوای ئەو رێکەوتە، هەرشوێنێک پابەند نەبێت روبەوڕوی سزای پێبژاردن و لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی ریگریکردنە لە بەفیڕۆچونی ئاو و پاراستنی سیمای شارەکە و رێگریکردن لە تێکچوونی قیر و شۆستەکان.



