ئاماری وەرگیرانی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027
سەوسەن سەید
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامار و داتاکانی پرۆسەی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) راگەیاند:
- کۆی گشتیی پلانی وەنگرتن: 65,324 کورسی.
- کۆی گشتیی دەرچووان: 40,716 دەرچوو (30,847 زانستی، 7,923 وێژەیی، 1,240 پیشەیی، 706لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان).
- کۆی گشتیی پێشکەشکاران: 39,950 داواکار (32,739 لە دەرچووانی ئەمساڵ و 7,211 لە دەرچووانی ساڵانی رابردوو).
- کۆی گشتیی وەرگیراوان: 39,052 خوێندکار (32,422 لە دەرچووانی ئەمساڵ کە دەکاتە 99٪ی وەرگیراوان، و 6,630 لە دەرچووانی ساڵانی رابردوو).
- ژمارەی وەرهەنەگیراوان: تەنها 317 خوێندکار (1٪) وەرنەگیراون.
- کورسییە بەتاڵەکان: 27,391 کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە بەتاڵی ماونەتەوە.
- خوێندنگە نێودەوڵەتی و پیشەیییەکان: دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان: لە کۆی 376 پێشکەشکار، 370 خوێندکار وەرگیراون (لە سیستەمی ئەمریکی 258، بەریتانی 84، فەرەنسی و ئەی بی و ئەڵمانی 28).
- دەرچووانی خوێندنگە پیشەیییەکان: لە کۆی 901 پێشکەشکار، 716 خوێندکار وەرگیراون و 185 وەرنەگیراون، 493 خوێندکاریش داواکارییان پێشکەش نەکردووە.
- دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم:کۆی گشتییان 2,700 قوتابی و خوێندکارن، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەرگای پێشکەشکردنیان بۆ دەکرێتەوە.



