داودئۆغڵو: مام جەلال ئاڵۆزترین کێشەکانی لەسەر خوانێک چارەسەر دەکرد
سەوسەن سەید
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: مام جەلال سەرکردەیەکی گەورە بوو کە توانایەکی سەرسوڕهێنەری لە گفتوگۆکردن و قایلكردنی یار و نەیاردا هەبوو؛ هەمیشە گوێی لە لایەنە ناکۆکەکان دەگرت، بۆچوونە جیاوازەکانی لێکنزیک دەکردەوە و پێکهاتەکانی عیراقی یەکدەخست.
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد: مام جەلال رۆڵێکی کاریگەری لە پرۆسەی ئاشتیدا لە تورکیا هەبوو، لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا پەیوەندیی باشی دەپاراست و پێداگری لەسەر هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی دەکرد، زۆرجاریش ئاڵۆزترین کێشەکانی لە کاتی ئامادەکردنی خوانێکدا بۆ لایەنە ناکۆکەکان چارەسەر دەکرد و توانیی باری ناوخۆیی کەرکوکیش رێکبخاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی پێشوی تورکیا جەختیشی کردەوە: زۆر وانەی دەروونناسیی لە مام جەلال فێر بووە و پێویستە لە ئێستادا هەمووان سود لە سیاسەت و حیکمەتی ئەو سەرکردەیە وەربگرن.


