سودانی: رێبازی سیاسیی مام جەلال بنەمایەکە بۆ بونیادنانی دەوڵەت
سەوسەن سەید
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، مام جەلال بۆ بەڕێوەبردنی عیراق هەمیشە جەختی لەسەر شەراکەتی راستەقینەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان دەکردەوە و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عیراق بەبێ جیاوازی دەکرد.
سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق جەختیشی کردەوە: دەبێت پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی سەرۆک مام جەلال بکرێت.
سوودانی ئاماژەی بەوە دا: رێبازی سیاسیی ناوبراو بۆ بونیادنانی دەوڵەت لە عیراقدا بۆ چەندین نەوەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.


