هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، مام جەلال کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پارێزەری سەرتاسەری عیراق بوو، و ناوی لە وێستگە گرنگەکانی عیراقی نوێدا تۆمار کراوە و قۆناغێکی مێژویی سەرەکیی لە وڵاتدا پێکھێناوە.

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد: مام جەلال بە حیکمەتەوە عیراقی بەڕێوەدەبرد و هەمیشە پێداگری لەسەر شەراکەتی راستەقینە، رێزگرتن لە دەستوور و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان سەرجەم لایەنەکان دەکرد.

حەلبوسی جەختیشی کردەوە کە عیراقی ئەمڕۆ بۆ بونیادنانی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، پێویستی بە وانەوەرگرتن لە رابردوو و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال هەیە، و داوای کرد هەمووان بە هەمان رێچکەی ئەودا بڕۆن.