بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی،  نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق رۆڵ و کاریگەریی مێژویی ناوبراویان لە بونیادنانەوەی عیراق و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان بەرز نرخاند.

 نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: تا ئێستاش کاریگەریی سەرۆک مام جەلال لە عیراقدا بەردەوامە و لە سەختترین قۆناغەکاندا کێشە و ناکۆکییەکانی چارەسەر کردووە.

جەختیشی کردەوە: وڵات لە ئێستادا پێویستی بە دیدگای سەرۆک مام جەلال ە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

ئامێدی ئاماژەی بەوەش کرد: شانازی بەو میراتەوە دەکەن کە مام جەلال بەجێیهێشتووە، و وەک بونیادنەری دیموکراسی و ئازادی بۆ سەرانسەری وڵات وەسفی کرد کە ئازایانە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە.

ئامێدی ئاماژەی بەوەش دا کە سیاسەتمەداران لە عیراق بە رێزەوە یادی داناییەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەنەوە.