نێچیرڤان بارزانی: یەکڕیزی و گفتوگۆ باشترین وەفادارییە بۆ میراتی مام جەلال
سەوسەن سەید
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە وپەڕی رێز و پێزانینەوە یادی سەركردەیەكی گەورەی نیشتمانی دەکەنەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عیراق تەرخان کرد.
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد کە مام جەلال لە سەخترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و کاری پێکەوەیی بووە.
جەختیشی کردەوە کە باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جەلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تەبایی و یەکڕیزی بخرێنە رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عیراقدا



