کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی و ئیدارەی سەربەخۆ نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، رایگەیاند، بەپێی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا نمەباران دەبارێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شوێنەکانی پارێزگای سلێمانی و دهۆک، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و راپەڕین، پلەکانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ، ئاسمان بە گشتی بەرەو ساماڵبوون دەچێت و لە هەندێک کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، لە نێوان یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی