ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال تێدەپەڕێت
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووتری عیراق تێدەپەڕێت.
لەم یادەدا لە بەغدادی پایتەخت رێوڕەسمێكی شایستە بە بەشداری لایەنە سیاسیەكان و كەسایەتیەكان بەڕێوەدەچێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش، لە سەرجەم قەزا و ناحیە و ئیدارە و ناوەندی پارێزگاكان رێوڕەسم و چالاكی تایبەت بۆ ئەو ساڵیادە بەڕێوەدەچێت.
هاوكات چین و توێژ و كەسایەتیە جیاوازەكانیش سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكەن لە دەباشان و چەپكە گوڵی رێز و وەفا لەسەر ئارامگەكەی دادەنێن.
سەرۆك مام جەلال لە رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017، دوای نزیكەی حەوت دەیە لە خەبات و تێكۆشانی بەردەوام لە مافەكانی گەلی كورد، بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.



