کەشناسیی هەرێم: لە حاجی ئۆمەران و سلێمانی زۆرترین رێژەی بارانبارین تۆمارکراوە
بڵند
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکان، لە حاجی ئۆمەران و سلێمانی زۆترین بارانباریوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتوە، کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە و دەشڵێت؛ پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)، و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی گەرمیان نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.
رێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوو؛
حاجی ئۆمەران 8.4 ملم
سلێمانی 8.2 ملم
دەربەندیخان 4.4 ملم
هەڵشۆ 4.2 ملم
زاخۆ 3.8 ملم
هەولێر 3.4 ملم
پیرمام 3.3 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 1.4 ملم
شەمامک 1.4 ملم
خەبات 1.0 ملم
چەمچەماڵ 0.5 ملم
مەیدان 0.8 ملم
ئامێدی 0.2 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم



