ئەمڕۆ بەهۆی  گۆڕانی کەشوهەوا و کەوتنەوەی هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان، چوار هاووڵاتی بوونە قوربانی، بە جۆرێک سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و  ئەویتریش بریندار بووە.

کاروان حەبیب، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە سنوری خورماتوو هەورەبروسکە لە دوو شوێنی جیاوازدا لە سنوری گوندەکانی (ئاخجەمەشەد) و (ئەلبۆ سەباح)، دوو کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتووش،  بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەرمی دوو کەسەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش لە گوندی ئالانی سەر بە ناحیەی زەڕایەن لە سنوری ناحیەی زەرایەن، شوانێکی تەمەن 24 ساڵان، کە بە نەتەوەی عەرەب بوو بە هەمان هۆکار گیانی لەدەستداوە.

هاوكات جگە لەوانەش، ئەمڕۆ لە گوندی دێڵزەی سەر بە قەزای چۆمان، هەورەبروسکە لە ماڵێکداوە و بەهۆیەوە ژنێک بریندار بووە.