سبەینێ نۆ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا تێدەپەڕێت
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سبەینێ 3ـی10ـی2025 نۆ ساڵ کۆچی دوایی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق تێدەپەڕێت، کە هەمووان بێ جیاوازی سیاسی و ئاینی و نەتەوەیی، بە سەرۆک و کاربەدەستانی وڵاتانى جیهانەوە بۆی تاسەبارو چاو بە فرمێسک بوون.
سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم کورد و یەکەم سەرۆک کۆماری عیراق دوای روخانی رژێمی بەعس، لە رۆژی 6 ی نیسانی 2005 بۆ یەکەمجار لە مێژووی عیراقدا وەک کوردێک بووە سەرۆک کۆماری عیراق.
سەرۆک مام جەلال لە ناوەڕاستی ساڵی 1970 لەگەڵ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەرگیریی کردووە، مام جەلال لەگەڵ ئەوەی خوێندکار بووە لە بەغداد و دوای تەواوکردنیشی لە کاری سیاسی و رێکخراوەیی بەردەوامبووە.
لەدوای روخانی رژێمی بەعس، لە ساڵی 2003، سەرۆک مام جەلال ئەندامی مەجلیسی حوکمی عیراق بووە و بۆ خولێکیش سەرۆکی ئەو مەجلیسە بووە، لە داڕشتنەوەی دەستوری عیراقدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.
سەرۆک مام جەلال لە رۆژی 17ـی12ـی2012 تەندروستی تێکچوو، دواتر چەندین جار بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەڵمانیا و نەخۆشخانەکانی کرد و دەگەڕایەوە بۆ کوردستان، بەڵام ئیتر تەندروستی رێگەی نەدا درێژە بە کاروانی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد بدات و هەر بەهۆی نەخۆشییەکەوە دوای زیاتر لە نیو سەدە خەبات لە رۆژی 3ـی10ـی2017، لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە گەلەکەی و تەواوی ئازادیخوازان کرد.



