کەشناسی: بارانبارین نەردەوام دەبێت
بڵند
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و نمەباران وبارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت؛ پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بۆ کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکانیش نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوازی پچڕ پچر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەبارێن، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئەمڕۆ هەینی، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسی دەڵێت؛ پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بارانبارین بە هەمانشێوە بە شێوازی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی



