هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێكردەوە و بریارە هەفتانەش چوار گەشت ئەنجام بدات.

بەپێی راگەیەنراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ فرۆكەخانەكە دەستپێكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین لە سەرەتادا هەفتانە چوار گەشت لە نێوان (ئەستەنبول-سلێمانی-ئەستەنبول) ئەنجام دەدات.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتریش هەریەك لە كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئەی جێت و پیگاسۆسی توركی گەشتەكانیان بۆفرۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دەستپێكردەوە.