وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر، کاریگەری لە رێژەی غازی ماڵان ناکات.

وەزارەتی سامانە سروستییەکانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناغاز کە لە ماوەی مانگێک بەڕێوەدەچێت، بەهیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبونەوەی غازی ماڵان ناکات

ئەماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 لە ملیۆن پێ سێجا بووە  و لە چاکسازییەکەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520ملیۆن پێ سێجا.

سامانە سروستییەکان هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە، بڕی کەمبونەوەی غاز بەهۆی چاکسازییەکەی دانا غازەوە کەمە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر غازی ماڵان نابێت.