کارەبای سلێمانی: چەند سەعاتێک پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە
بڵند
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبای هەرێم، رایگەیاند کۆمپانیای دانا غاز پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپیدەکات و بۆ ماوەی یەک مانگ چەند سەعاتێک پێدانی کارەبا بە هاوبەشان کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە بۆ ماوەی یەک مانگ و لە رۆژیی 2ـی10 تا 2ـی 11 چەند سەعاتێک پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت؛ هۆکاری کەمبونەوەی کارەبا دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازییە لە كێڵگەی كۆرمۆر لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر پێدانی سەحاتەکانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی روناکی.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم کاتەدا ئەنجام دەدرێت، چونکە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و بۆ و كەمترین كاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبا دەبێت.



