فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لە رۆژی سەروەریی عیراقدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ جەخت لەسەر سەربەخۆیی عیراق و مافی بریاردانی دەکەینەوە

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، تەواوبوونی سەروەری و پاراستنی پێویستی بە کارێکی جدییە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و  تەنها دەوڵەت خاوەنی بڕیاری جەنگ و ئاشتی بێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەسەر سەربەخۆیی عێراق و مافی بریاردانی دەکاتەوە کە   لە ئیرادەی گەلەکەیەوە سەرچاوە بگرێت؛ چونکە سەروەری گوزارشتە لە ناسنامەی دەوڵەت، هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو جۆرەکانیەوە  بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی وڵات بگرنە ئەستۆ. تەواوبوونی سەروەری و پاراستنی پێویستی بە کارێکی جدییە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و  تەنها دەوڵەت خاوەنی بڕیاری جەنگ و ئاشتی بێت، سەرباری سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دارایی و ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات لەگەڵ دەستەبەرکردنی یەکسانی و دادپەروەریی ڕاستەقینە بۆ سەرجەم هاووڵاتییان؛ تاوەکو ئەو ڕێڕەوە درێژەی گەلەکەمان تەواو بێت کە تێیدا قوربانیی بەخشیوە و دەستکەوت و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەویش پێویست دەکات هەموومان کار بکەین بۆ پاراستنیان و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە عێراق تاوەکو هەنگاو بنێین بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی نیشتمان و گەشەپێدانی گشت سێکتەرەکان.

لە هەمان کاتدا پشتیوانی و پشتگیریی خۆمان بۆ بەڕێز سەرۆک وەزیران و کابینەی وزاریەکەی و هەوڵەکانی لەم بوارەدا ڕادەگەیەنین لە پێناو تەواوکردنی سەروەری و سەپاندنی سەروەری یاسا و بنبڕکردنی گەندەڵی.

هەروەها،  هەوڵەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان و هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بەرز دەنرخێنین لە کاتی ڕوبەروبونەوەی بەرامبەر باندە تیرۆریستییەکان و پاککردنەوەی عێراق لە تاریکپەرستان.

 

گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین و بەوپەڕی ڕێز و نەوازشەوە لە ئاست گیانی پاکی شەهیدانمان دەوەستین کە هەموو شتێکی خۆیان بەخشی لە پێناو پاراستنی عێراق و گەلەکەیدا.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦