کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و لە چەند ناوچەيەک باران دەبارێت و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بۆ کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکانیش نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوازی پچڕ پچر لە چەند ناوچەیەکی هەرێم  دەبارێن، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە بەهۆی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست کەش وهەوا بە گشتی ناجێگیر دەبێت و لە هەندێک ناوچە هەورە بروسکەش رودەدات.

لەبارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسی دەڵێت؛ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە ئەمرۆ نزمدەبنەوە و بارانبارین بە شێوازی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی