جەلال شێخ ناجی: بەڕێزەوە لە رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڕوانین
محەمەد رزگار
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە رۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عیراق، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایدەگەیەنێت، باوەڕی تەواویان بە توانای دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عیراق هەیە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمان.
جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەڕێزەوە لە رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڕوانین لە پشتگیری و هاوکاریکردنی گەلی کورد و عیراق و دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و پێزانینمان هەیە بۆ قوربانییەکانیان.
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، جەختیشی لە تواناکانی هێزە ناوخۆییەکان کردەوە و ئاشکرایکرد، باوەڕمان بە توانای بەهێزی دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عیراق هەیە کە دەتوانن سەروەریی خاکەکەمان بپارێزن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەم رۆژەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی سەرجەم دامەزراوە هەواڵگری و سەربازییەکانی هەرێم و عیراق دەکەینەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەمان.


