سەلاحەدین بەهادین: وەرزی تەبایی و یەکدەنگی و ئاشتەوایی نیشتمانییە
ئوسامە ئەبوبەکر
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "وەرزی تەبایی و یەکدەنگی و ئاشتەوایی نیشتمانییە، نە خۆزگە و نە گلەیی سوودی نییە".
سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کارێکی ئاساییە و پابەندییە بە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا، جگە لەوەی ئازادن چی بکەن بۆ بەرژەوەندیی خۆیان!!".
سەلاحدین بەهادین ئاماژەی بەوەشداوە، "دەبوو هەرێم و عیراقیش حسابی حاڵی خۆیان بکردایە و چاوەڕێی نادیار نەکەن، وەرزی تەبایی و یەکدەنگی و ئاشتەوایی نیشتمانییە، نە خۆزگە و نە گلەیی سوودی نییە".



