یەکێتیی ژنانی کوردستان هەڵمەتێکی گرنگ لە هەڵەبجە رادەگەیەنێت
ئوسامە ئەبوبەکر
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
یەکێتیی ژنانی کوردستان هەڵمەتێکی بێبەرانبەر بۆ پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە ئەنجامدەدات.
سەبارەت بە هەڵمەتەکە، یەکێتیی ژنانی کوردستان رایگەیاندووە: یەکێتیی ژنانی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، پڕۆژەی بێبەرانبەری یەک هەفتەیی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام دەدات.
یەکێتیی ژنانی کوردستان دەشڵێت: ئامانجمانە هیچ ژنێکی کوردستان لەبەر تێچووی دارایی، لە پشکنین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی خۆی بێبەش نەبێت، چونکە ژنان شایەنی زۆرترین بەخشینن، هەر خانمێک لە هەڵەبجە دەتوانێت لەم ماوەیەدا سەردانی سەنتەرە دیاریکراوەکەمان بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکەی بە شێوەیەکی ئاسان و بێبەرانبەر.
شوێنی پشکنین بریتییە لە؛
سەنتەری نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر و نەخۆشییەکانی مەمک
سبەینێ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە و رۆژانە سەعات 8:30ـی بەیانی تا 12:00ـی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.



