یەکێتی لەبارەی روداوە نەخوازراوەکەی پردێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی روداوەکەی ناحیەی پردێی سەر بە شاری کەرکوک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوردیی و نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێریی ئەو رووداوە نەخوازراوەی شاری کەرکوکی خۆشەویست دەکەین، کە بەداخەوە دوو گەنجی کورد لەپردێ تێیدا شەهید بوون.
لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرکوک شاری پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانە و لە رابردووشدا، لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رۆڵی پێشەنگ و کاریگەریی هەبووە، بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگی تەواوی هێزە عێراقییەکان، ئێستاش ئامادەیی تەواوەتیمان هەیە لە بەرگریکردن لەکەرکوک و تەواوی خاکی عێراق، بەڵام نابێت تیرۆر و خەڵکی سڤیل تێکەڵ بکرێن.
بۆیە، داوا لەبەڕێز عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، کە لیژنەی پێکهێندراو لە ڕووداوەکە ڕابسپێرێت، لێکۆڵینەوەی زۆر جددی لە ڕووداوەکە بکرێت و کەمتەرخەمان ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



