راگەیاندنی زانکۆی کۆیە بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانیان بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان بۆ دەستپێشخەریی 'زانکۆی سەوز'  و لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، 12 پاسی کارەبایی بۆ زانکۆکەیان دابیندەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەی زانکۆی کۆیەدا ئەوەش هاتووە، ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە 2023 - 2027 و دەستپێشخەریی «زانکۆی سەوز» دێت، کە لە رێکەوتی 16ـی ئایاری 2024 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە رەسمی اگەیەندرا.

ئاماژە بەوەش دراوە، قوباد تاڵەبانی لەو دەستپێشخەرییەدا، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گواستنەوەی کارەبایی لە زانکۆی کۆیە دەربڕی و بەڵێنی دابینکردنی 12  پاسی کارەبایی بە زانکۆکە دا.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەم جۆرە لەگەڵ کۆمپانیایەکی وڵاتی 'چین'دا رێککەوتوون بە مەبەستی دابینکردنی پاسەکان و ئەوەش دەبێتە هەنگاوێکی کرداریی بۆ بەدیهێنانی ئەو بەڵێنە و چەسپاندنی دیدگای ستراتیژیی زانکۆکەیان.