رێبوار تەها لەبارەی روداوەکەی چەند رۆژی رابردووی ناحیەی پردێ و شەهیدکردنی دوو هاووڵاتی لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردسات نیوز دا و دەڵێت: ئەو هێزەی چالاکییەکەی پردێیان ئەنجامدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بۆ زانینی راستی و دروستی رووداوەکەی ناحیەی پردێ، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە. 
وتیشی، هەر بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەو هێزەی چالاکییەکەیان کردووە و بەدوای تیرۆرستانی داعشەوە بوون، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریشیداوە، هەردوو هاووڵاتییە کوژراوەکە بە شەهید هەژماردەکرێن.