ئامادەبوونی خوێندکارانی پەیمانگە ناحکومییەکـان دەبێت بـە پـەنجـەمـۆر
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی رێکخستنەوەی پرۆسەی خوێندن و چاودێریکردنی باشتری ئامادەبوونی خوێندکاران لە پەیمانگە ناحکومییەکاندا، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد.
دەقی بڕیارەکە ئەم چەند خاڵە لەخۆ دەگرێت:
١. سەرجەم پەیمانگە ناحکومییەکان پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی سیستمێک بە پەنجەمۆر (پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی) بۆ تۆمارکردنی ئامادەبوون و نەبوونی خوێندکاران لە رۆژانی دەوامدا، ھەروەھا پابەند دەکرێن بە ھەبوونی تۆماری دروست سەبارەت بەو بابەته.
٢. ھەر خوێندکارێک لە ساڵێکی خوێندندا زیاتر لە 25 رۆژ ئامادەبوونی تەواوی نەبێت، بە دابڕاو لە خوێندن هەژمار دەکرێت و مافی بەردەوامبوونی لەو ساڵەی خوێندن نامێنێت. پەیمانگەکان بەپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە.
٣. ھەر پەیمانگەیەکی ناحکومی سەرپێچی بەرامبەر بە ناوەڕۆکی بڕگەکانی (1) و (2)ی ئەم فەرمانە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر کە لە (وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن)ـەوە دەستپێدەکات، جگە لەوەی سزای دارایی بەپێی ماددەی (25)ی یاسای ژمارە (14)ی ساڵی (2012)ی خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومییەکان بەسەردا دەسەپێندرێت.
٤. سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پەیوەندیدار راسپێردراوە بە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە. لە ئەگەری هەر کەمتەرخەمییەکدا، پرۆسەی لێپێچینەوە لە سەرپەرشتیاریش دەستپێدەکات.


