سولی سکرین دەستپێدەکاتەوە؛ فیلمەکان بە ژێرنووسی کوردی نمایش دەکرێن
ئوسامە ئەبوبەکر
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سولی سکرین دەستپێدەکاتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بە ژێرنووسی کوردی تەماشای شاکارەکانی سینەما بکەن.
رۆژی 1ـی 10 تا 10ـی 10ـی 2026 سولی سکرین لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و فیلمەکان بە ژێرنووسی کوردی سەعات 07:00ـی ئێوارە نمایش دەکرێن.
سولی سکرین (SULI SCREEN)، دەستپێشخەرییەکی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای میدیایی کوردسات بۆ نمایشکردنی فیلم بە درێژایی ساڵ، کە ئامانجی گەیاندنی ئەزموونی سینەمایی بێبەرانبەرە بە هەرێمی کوردستان.



