بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە کە لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەوە راگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، راگرتنی هاتوچۆکە بەهۆی پچڕانی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە بووە لە دیوی ئێرانی مەرزی باشماخ.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی باشماخ ئاماژەی بەوەشکردووە، بە چاکبوونەوەی سیستمەکە و ئاساییبوونەوەی هاتوچۆ، لە رێگەی هەژماری رەسمی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.