سەرۆک کۆمار سەرپەرشتی رێوڕەسمێکی رەسمی بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی 156 شەهیدی ئەنفالکراوی کورد بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.

بەسەرپەرشتی نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک کۆمار، د.عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار، ڕێوڕەسمی گەڕاندنەوەی روفاتی 156 شەهیدی ئەنفالکراوی کورد و قوربانییانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ شەممە، ، لەباڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی، وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕاندنەوە و ناشتنیان بەڕێوەچوو.

لەڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لێپرسراو و راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و دەزگای شەهیدان و دەزگای شەهیدان و ئەنفال لەهەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکیان و نمایشێکی پاسەوانی شەرەف دەستی پێکرد، دواتر تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی شەهیدان  دانرا.

ئەم تەرمانەی کە ئەمڕۆ رادەست کرانەوە، روفاتی سێیەمین کۆمەڵەی قوربانیانی ئەنفالکراوانی کوردن، کە لەماوەی ساڵانی 2024 و 2025 لەگۆڕە بەکۆمەڵەکانی تل شێخیەیی قەزای سەلمان لەپارێزگای موسەننان گۆڕەکانیان هەڵدنرابوونەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی گەڕان بەدوای روفاتی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ناسینەوەیان وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی  رێوڕەسمی ناشتن لە گۆڕستانە تایبەتەکاندا کە لەگەڵ شکۆی شەهیداندا بگونجێت، وەک بەرجەستەکردنی وەفایەک بۆ قوربانیدانیان لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی کەڕژێمی پێشوو ئەنجامیداوون.