وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، سەعات 12ی ئەمشەو، ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە رێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) کۆتایی دێت و راشیگەیاند کە چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو خوێندکارانەی تا ئێستا زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، دەتوانن لەم چەند سەعاتەی ماوەدا فۆرمەکەیان تەواو بکەن

 وجەختیشی کردەوە: لە رێگەی سیستەمەکەوە فۆرمەکان بنێرن، چونکە بڕیارەکە هەموو بەش و خوێندنگە نێودەوڵەتی و پیشەیییەکانیش دەگرێتەوە.