روفاتی 156 ئەنفالكراو لە پزیشكی دادی بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرانەوە
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە پزیشكی دادی بەغدادەوە رووفاتی 156 ئەنفالكراو رەوانەی هەرێمی كوردستان كرانەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە كۆتاییەكانی ساڵی 2024 بە هەوڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەو روفاتانە لە گۆڕێكی بە كۆمەڵدا لە ناوچەی تەل شێخە دۆزرانەوە و دواتر رەوانەی پزیشكی دادی بەغداد كران بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنە تەندروستی و یاساییەكان.
كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش پێشوازی لە گەڕاندنەوەی روفاتی ئەنفالكراوان بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن و دەڵێن، ژمارەیەك روفاتی تر لە ناوچەكانی عەرعەر و نوگرە سەلمان و تەل شێخە ماون و داوا دەكەن هەڵبگریرێنەوە و رادەستیان بكرێنەوە بۆئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان لە هەرێمی كوردستان.



